
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/10/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکات، لە ڕێوڕەسمێکدا سایلۆی کەلار دەکاتەوە.
سایلۆی کەلار بە گوژمەی 21 ملیار دینار دروست کراوە و توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت، هەروەها توانای تێستکردن و دیاریکردنی جۆر و کوالێتیی گەنمی هەیە