نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی چەند وڵاتێک دەکات دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی چەند وڵاتێک دەکات دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پێشوازی لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی هاوبەشەکانی عێراق دەکەم، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

هەروەها بە گەرمی پێشوازی لە پشتیوانی دۆست و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم بۆ ئاسانکاریکردن لە پێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و باوەڕپێکراو، بە تایبەتی ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق ( UNAMI) و یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی تر .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە ئازادی گەڕان و هاتووچۆی تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیی دابین دەکات و هانیان دەدات کە لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن، لەنێویشیاندا ناوچە جێناکۆکەکان. ئەم پشتیوانیەش زۆر گرنگە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

گرنگە کاندیدەکان ، بەبێ ترس و دوور لە توندوتیژی و تۆقاندن و بە ئازادی کەمپین بکەن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن، ئەنجامێکی دیموکراتيانەی ڕاستەقینەی بۆ هەموو عێراقییەکان و دۆستەکانی عێراق لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێ بەرهەم بێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، خوازيارە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن، تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیی و هاوبەشەکانمان، ڕاسپاردەی پێویست بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەرتاسەری عێراقدا، پێشکەش بکەن .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

06 تشرینی یەکەم 2021

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *