
نادین ماینزا، كۆمسیاری ئەمه‌ریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، ستایشی بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ به قه‌زا كردنی ناحیه‌ی عه‌نكاوه.
نادین له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: دڵخۆشبووم بە بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەقەزا کردنی عەنکاوە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: جێگەی دڵخۆشییە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە قەزا کردنی عەنکاوەی داوە و دانیشتوانی کریستیان نشینی عەنکاوە دەتوانن بەرپرسی خۆیان هەڵبژێرن و خۆیان بڕیار لە ئیدارە و بەڕێوەبردنی عەنکاوە بدەن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە.