نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیارى له‌ باره‌ى ئه‌و مووچانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ لاى حكومه‌ت ماون

زانیارى له‌ باره‌ى ئه‌و مووچانه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ لاى حكومه‌ت ماون

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10/2021، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: “لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە و هیوادارین تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە بنێردرێت”.

هەروەها گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بەردەوامی هەیە و نەوەستاوە.

سەبارەت بە دابەشكردنی نەوت، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: “بڕیار دراوە هەموو ماڵێك بەرمیلێك نەوتی سپی پێ‌ بدرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕە نەوتە دەكرێت كە دەنێرێت”.

جووتیار عادل ئەوەشی خستە روو کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *