نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “عەلی حوسێن لە مینبەری مزگەوت بانگەشەی نەکردووە”

“عەلی حوسێن لە مینبەری مزگەوت بانگەشەی نەکردووە”

روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی مەكتەبی پەیوەندییەكان (کوردستان-عێراق)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەتیدەکاتەوە، کە بەرپرسی مەکتەب لە مینبەری مزگەوت لە رۆژی هەینی بانگەشەی کردبێت.

 لە قسەكردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە “.

لە روونکردنەوەکە هاتووە: “رۆژنامەگەری لە دونیا نەک هەر بووەتە دەسەڵاتی چوارەم و چاوی كومەڵگە، بەڵکو بووەتە بڕیاردەر و رای گشتی ئاراستە دەکات، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و مۆڕاڵی دەخاتە ئەستۆی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان، تا پییشەییانە پەیام و زانیارییەکان بگوازنەوە، نەوەک ببنە هۆکارێک بۆ بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن”.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەشدا: “بڕواشمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردستانی دیموکراتیە و زادەی رێبازی (مەلا مستەفا بارزانی)یە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوول بانگەوازی کوردایەتی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە ناو مزگەوتەکانەوە دەکرد، کە مێژووش شاھیدی ئەو راستییە و بەڵگەش بۆی ئەوەیە، زۆرێك لە کادیرانی شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگری نازناو و پێشگری (مەلا)ن. پارتی حزبێکی دابڕاو و نامۆ نەبووە بە مزگەوت و ماڵی خودا و، بانگەشەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردنە لەو مافانەی کە جیاوازیی نەتەوەییمان بە بڕیاری خودا پێی بە خشیوین”.

ئەوەشهاتووە: “لێرەدا تۆمەتی ئەو رۆژنامەنووسە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەکارھێنانی مینبەری مزگەوتێکی ناوشار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە رۆژی ھەینیدا و، گرنگە بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست روونیبکەینەوە کە: قسەكردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە، کە شێوەی لە حەرەمی مزگەوت دەچێت و، لە دەرەوەی شار و لە گوندێکی دورە دەست بووە لەسەر پردی قەندیل ـ سنووری ھەریر، کە وەكو میوان بانگهێشت کراوە و ئاگاداری شوێنەکەش نەبووە. دونیای ئەوڕۆ دونیای میدیا و زانیارییە و لە بەرامبەریشدا خەڵک هوشیارن و چیتر ناکرێت خەڵکی هوشیاری کوردستان بە قسە و تۆمەتی نادروست بەلاڕێدا ببرێن”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *