نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی یاشکرای کرد “رۆژی شەم،ە رێکەوتی 2021/9/25، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەش دەکرێت”.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، 25ی هەر مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 25/7/2021، له‌گه‌ڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لەلایەن حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڵوەشاندنەوەی سیستمی لێبڕینی مووچەی راگەیاند و گوتی: “دووپاتی دەکەینەوە، هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە مووچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە مووچە وەکو خۆی دابەش بکەین”.

دوای زیاتر لە ساڵێک نەناردنی هیچ بڕە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان، دوای رێککەوتن مانگی تەمموزی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق 200 ملیاری رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و بۆ مانگی دواتریش هەمان بڕی ناردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکات

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *