
کرمانج حسین مصطفی
پەکەکە چەکى (میلان)ى پێیە
بەپێ ئەو زانیاریانەى دەست چرکە کەوتووە لە یەکێک لە بازگەکانى نێوان قەزاى سۆران و قەزاى پشدەر (قەڵادزێ) چەکى جۆرى (میلان) کە چەکێکى ئەڵمانییەو دراوەتە هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان بۆ بەکارهێنانى دژى داعش بەدەستى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)ى ئەو ناوچەیەوە بینراوە کە ئەمەش کارێکى پێچەوانەى یاسایە و نابێ ئەو جۆر چەکانە لە دەستى هەموو جۆرە گروپ و کەسێى چەکداردا بن چونکە چەکێکى مەترسیدارە ئەو چەکانەش بەتایبەت بۆ هێزى پێشمەرگە نێردراون ئایا چۆن کەوتوونەتە دەستى ئەوان، بەپێى زانیاریەکانیش ئەو چەکانە لە وەتەى ماوەیەکە بەدەستیانەوەیە واتە لەو کاتەوەى وەزارەتى پێشمەرگە لاى گۆڕان بووە بەڵام بە حوکمى نزیکى لەگەڵ پەکەکە چاوپۆشى لێکراوە.
سەبارەت بەم باسەش چرکە پەیوەندى کرد بە جەبار یاوەر ئەمیندار و وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام ئەو بێ ئاگایى خۆى لەم بابەتە دەربڕى و ڕایگەیاند کە هیچ زانیاریێکى لەوبارەیەوە نیە.
بۆیە لێرەدا حکومەتى هرێمى کوردستان و وەزارەتى پێشمەرگەش لەوکاتەوە کە ئەو چەکانەیان دەست کەوتووە بەرپرسە و پێویستە لێیان بسەندرێتەوە و ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە بکرێتەوە