
به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه و، زیاتر له 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان بووە و، 16 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 30 ملیار دیناره‌كه 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری مابوویه‌وه، 11 پڕۆژه‌مان پێشنیار كردووه و، ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردوون.
هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت زیاتر ئاوڕ له شاره‌كه‌یان بداته‌وه و، سیمای به پارێزگا بوون به هه‌ڵه‌بجه ببه‌خشێت، ئه‌وان ده‌ڵێن، خۆشحاڵین به‌و بوودجه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه.
له‌وباره‌وه عومه‌ر فارس، چالاكوانی كۆمه‌ڵگەی مەدەنی، ڕایگه‌یاند: “هه‌ڵه‌بجه شایه‌نی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت زیاتر خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێ بكات، ئێمه چاومان له‌وه‌یه حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ساڵانه بوودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌ڵه‌بجه و ناحییه و گونده‌كانی ته‌رخان بكات، تا ئاوه‌دانی ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش باشه له‌م قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، حكوومه‌ت بوودجه‌یه‌كی 30 ملیار دیناری بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كات”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: “هه‌ڵه‌بجه سیمای پارێزگای پێوه دیار نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیمای هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی سیمای شاره‌كانی تری پارێزگاكانی كوردستان بێت، داوا له سه‌رۆكوه‌زیران، مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌م سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات و، پڕۆژه‌ی گرینگی خزمه‌تگوزاری بخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه بۆمان”.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه و له ناحییه‌ی خورماڵ داده‌نیشێت، لای خۆیه‌وه گوتی: “خۆشحاڵین حكوومه‌ت بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ساڵی 2021 و بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ته‌رخانكردووه، به‌ڵام ئێمه داوا له ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین، به‌شێكی پڕۆژه‌كان له ناحییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، چه‌ندین داواكاری خزمه‌تگوزاریشمان ئاڕاسته‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كردووه”.
ئه‌و هاووڵاتییه پێیوایه، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، وایكردووه ئه‌مڕۆ هاووڵاتی چاویان له‌وه‌بێت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان بۆ جێبه‌جێ بكا، كه له ساڵانی ڕابردوو به هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و، بڕینی بوودجه له به‌غداوه، هەروەها ڤایرۆسی كۆرۆنا، پڕۆژه‌كان ڕاگیرابوون و، هاووڵاتی ته‌نیا چاوی له‌وه‌بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت”.