
کرمانج حسین مصطفی
ەلی باپیر ترسی ئەوەی هەیە کۆنگرە ببەستن کۆمەڵ چارەنوسی بزووتنەوەی توشببێت
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێش هه‌شت مانگ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره و كاتی به‌ستنی كۆنگره نه‌دراوه.
بڕیار بوو له كۆتایی مانگی ئایاری ساڵی رابردوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كۆنگره ده‌كه‌وێته ناو مانگی ره‌مه‌زانه‌وه واده‌ی كۆنگره‌یان بۆ مانگی ئه‌یلوول دواخست و له‌و مانگه‌ش نه‌یانتوانی كۆنگره ببه‌ستن و بڕیاردرا له كۆتای ساڵی رابردوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو.
عه‌لی باپیر ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كۆنگره بكرێت كۆمه‌ڵ به هه‌مانشێوه‌ی بزووتنه‌وه له ناو كۆنگره توشی ئینشقاق ده‌بێت
سۆران سێوكانی توێژه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ئیسلامی، راگه‌یاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دروستكراوی چه‌ند لایه‌نێكی ناڕازیه كه پێشتر له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون، به‌شێكیان كۆمه‌ڵن، به‌شێكیان بزووتنه‌وه‌ن، به‌شێكیان نه‌هزه و گرووپی عه‌لی باپیر، ئه‌م ناڕازیانه هیچیان له‌گه‌ڵ خۆیان رێك نین و به‌رده‌وام له كێشه‌دان.
زیاتر گوتی، هۆكاری نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ بۆ كێشه ناوخۆیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێسته گیرۆده‌ی كێشه‌ی ناوخۆییه، له رابردوو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده وازیان هێناوه، بۆیه ترسێكی زۆر هه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بچێته ناوكۆنگره كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، عه‌لی باپیر ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كۆنگره بكرێت كۆمه‌ڵ به هه‌مانشێوه‌ی بزووتنه‌وه له ناو كۆنگره توشی ئینشقاق ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش دروستبوونی كێشه له نێوان كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و جیابوونه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر له ناو حزبه‌كه.