
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشیی له سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/9/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هادی ئەلعامری، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى فه‌تح كرد، بۆ كۆچى دوایى سێ برازاى كه له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له به‌غدا گیانیان له‌ده‌ست دا.
سەرۆکی حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.