
كهمال ئهتروشی لە بارەی نرخی بەنزینيش، وەزیری سامانە سروشتیییەکان دهڵێ: بڕیاری ناردنی بەنزین لە لایەن عێراقەوە دەرچووە، ئهوهی ماوهتهوه دیاریكردنی میكانیزمی گواستنهوهیه، کە بە چ شێوەیەك بگاتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی بەپەلە دان و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە هەوڵەکانی بۆ ئهو مهبهسته بەردەوامە.
وهزیری سامانه سروشتییهكان موژدهی دابەشکردنی نەوت سپیشی دا، کە بە گوێرەی پلانەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و روونیشی کردەوە، عێراقیش نەوتی سپی دەکڕێت و لەبارەی نرخەکەشی پێویستی بە هەماهەنگی هەیە، چونکە کڕینی کیرۆسین پێویستی به بودجهیهكی تایبهته.
سهبارهت به پەیوەندیییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، وەزیری سامانە سروشتییەکان گوتی: لەسەر چەندین بابەتی پەیوەست بە نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق نزیكبوونەوەی باش هەیە، بە تایبەت لە پێگەیاندن و مەشقپێکردنی ستافهكانی سێکتەری نەوت، و کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری پیشەسازی نەوت. جهختیشی كردهوه، هەوڵ دەدەن لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراقیش بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاوی بە کارەکانی هەرێمی کوردستان بکەوێت.