نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی باڵای یەکگرتوی ئیسلامی باسی گرنگی سەردانەکەی ماکرۆن دەکات

سەرکردەیەکی باڵای یەکگرتوی ئیسلامی باسی گرنگی سەردانەکەی ماکرۆن دەکات

ئیمایل مارۆن سەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا لە هەولێرە و وەک دووەم سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی پایتەختی کوردستانی کردووە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سیاسەت مەدارێکی کورد دەڵێ لە ڕاپەڕینی گەلی کوردە فەڕەنسییەکان پشتیوانی گەلی کورد بوون.

نوسەر و ساسەتمەدار ئەبوبەکر عەلی لەو بەرەوە، ڕاگەیاند،فەرە نسیەکان ھەر لەدوای ڕاپەڕینەوە بەشێوازی جۆراو جۆر پشتیوانیان لەکوردو ھەرێمی کوردستان کردووە، تا ئەوئاستەی بەگوێرەی ھەندێ شایەتحاڵ وزانیاری، لەسەرەتای نەوە دەکاندا ئامادەبون، پرسی کورد لەنەتەوە یەکگرتووەکان بوروژێنن وداوای چارەسەری بۆبکەن ولێپرسراوێتی بخەنە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیەیەوە، بەڵام بەھۆی نائامادەیی کورد خۆیەوە ئەودەرفەتە مێژوییە لەدەست چ؟!. جگەلەوە ھەرلەوماوەدا فەرەنسیەکان بەشێکی کاریگەربوون لەوھەوڵانەی بونە ھۆی دروستکردنی ناوچەی ھێمن لەھەرێم کە بەجۆرێك لە پاراستنی نێودەوڵەتی دەھاتە ئە ژماردن. دوای ڕیفراندۆم ولێکەوتەکانی وگەلەکۆمەی لەگەلی کوردستانی باشور ، فەرەنسیەکان یەکەم وڵات بوون دەرگایان بەڕوی سەرۆکی ھەرێمدا کردەوە، ئەو ئابڵۆقە دیبلۆماسیەیان شکاند بەسەرھەرێمدا سەپێنرابوو.

وتیشی،گرنگی سەردانی ئەم جارەشیان، ھاوکاتبونیەتی لەگەڵ کۆنگرەکەی بەغدا، کەلەبنەرەتدا بیرۆکەکە ھی فەڕەنسایەو عێراقیەکان دەستکاریان کردبوو.  چونکە وادەھاتە پێش چاوکۆنگرەکە بەگشتی لەقازانجی کورد نەبێت، چونکە: جەختکردنەوەیەکی ھەرێمی ونێودەوڵەتی بوو لەسەر لەمانەوەی عێراق بەم جۆرە داڕزاویەی ئێستاوەوبێ بوونی ھیچ ئاسۆیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بونیادیەکانی.

زیاتر دەڵێ،وێنای عێراق لەکۆنگرەکەدا وێنەی دەوڵەتێکی ناوەندی بوو،ناوی کوردوھەرێمی کوردستانیش زۆر نەبرا. ھەموو ئەوەش وادەکەن کورد بەوێنە راستەوخۆکانی کۆنگرەکە دڵخۆش نەبێت بابە فەرمیش پشتیوانی لەکۆنگرەکە بکات، بەوجۆرەی لەسەر زاری سەرۆکی ھەرێمەوە گوێمان لێ بوو. چونکە ئەولێدوانە پێش ئەوەی باسی کۆنگرەکە بێت،  بەشێ بوو لەموجامەلەو ڕێ وڕەسمی پێشوازیکردن لەسەرۆکی فەڕەنسا.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکات،کاتێك سەرۆکی فەرەنسا دوای کۆنگرەکە دێتە ھەولێر، دەخوازێت چەند پەیامێك بگەیەنێت لەوانەش:
بەرەنجامەکانی کۆنگرەکە لەسەر حسابی کوردوھەرێم نابێت؟بەغدا لەسەر زەوی وبەواقیعی نەك بەفەرمی، توانای نوێنەرایەتیکردنی ھەموو پێکھاتەکان ولەوانەش گەلی کوردستانی باشوری نیە.

ڕێزگرتن ودرێژەدان بەڕەچاوکردنی تایبەتبونی دۆخی ھەرێم وکوردی باشور،بایەخی سەردانەکەش جگە لە دووپاتکردنەوەی دۆستایەتی وپشتیوانی لەوخاڵانەی سەرەوەدا بوو، ئەبوبەکر عەلی وای گوت.

بەپەلە

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *