نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز 3 کرایەوە

پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز 3 کرایەوە

پرۆژەکە رۆژی دووشەم 30 ئاب، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کەورگۆسک کرایەوە، کە بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار لە لایەن کۆمپانیان شاندزەوە جێبەجێ کراوە.
وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا رایگەیاند: ئەم پرۆژەیە لە ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ خەڵکی هەولێر جێبەجێ کراوە کە لە 15 کیلۆمەتر هێڵی 33 کەی ڤی لە وێستگەی خەبات بۆ ئاوی ئیفراز (3) هەولێر پێکهاتووە و دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ کارەبا بۆ پرۆژەی ئاوی هەولێر دابین بکات و توانای گواستنەوەی 50 بۆ 60 مێگاوات کارەبای هەیە و لە کاتی ئێستادا 10 مێگاوات کارەبا دەگوازێتەوە.
پارێزگاری هەولێریش لە وتەکەیدا گووتی: تەواوی دانیشتوانی سنوورەکە لەم پرۆژەیە سوودمەند دەبن و کاریگەری بەسەر پرۆژەی ئاوی ئیفراز بۆ دانیشتوانی هەولێر دەبێت و لە ئایندەشدا پرۆژەی ئاوی ئیفراز (4) دەست پێدەکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *