
حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی له یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی چاكسازی ئه‌وه‌بوو چاكسازی له مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان بكات كه مانگانه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ مووچه‌ی پله‌ی تایبه‌ت ده‌ڕۆشت و هاووڵاتییان چه‌ندان جار نیگه‌رانیان ده‌بڕیوه.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاووڵاتییان به‌گشتی ده‌ستخۆشیان هه‌یه له مه‌سروور بارزانی كه توانی له ڕێگه‌ی پڕۆژه یاسایی چاكسازی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له 6ملیۆن و 200 هه‌زار دینار كه‌م بكاته‌وه بۆ 2 ملیۆن دینار.
سۆران نوری ماموستا له هه‌ڵه‌بجه‌وه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی دڵخۆشكه‌رن ده‌بینین حكوومه‌ت یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی چاكسازی كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله باڵاكانه به‌تایبه‌تی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران كه مانگانه پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان بۆ ده‌چوو.
ئه‌و ماموستایه وتیشی:”به‌رده‌وامی چاكسازی وه‌ك ئێسته ده‌ی بینین پێمان ده‌ڵێن كابینه‌ی 9 حكوومه‌ت جیاوازه و ده‌یه‌وێت چاكسازی گشتی بكات و داد په‌روه‌ری له مووچه بگه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌لال حمه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ناڵی سپێده له هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ:” یاسایی چاكسازی له خه‌می خه‌ڵك ڕه‌نگی دایه‌وه هه‌ركه‌س كردوویه‌تی جێگای ده‌ست خۆشییه، ئیتر كێ پێ خۆشه و كێ پێ خۆشنییه كه‌یفی خۆیه‌تی،گرنگ هه‌یه ئه‌م یاسایه داد په‌روه‌ری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،داواش ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و مووچانه بۆ خه‌می خه‌ڵك بێت، له كۆی گشتیدا یاساكه جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
وتی،ئه‌م ڕێژه زۆره له مووچه بۆ پله‌ی تایبه‌ت سته‌مكاری تێدابووه،ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پاره‌یه له پله‌ی تایبه‌ت ده‌بڕدرێت ئه‌وكات ڕێژه‌یه‌كیش له مووچه‌ی فه‌رمان به‌ران ببڕدرێت ئه‌وه كێشه‌نییه.