ئەمڕۆ هەینی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گەیاند له 25ی ئه‌م مانگه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.

ئەمڕۆ هەینی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گەیاند له 25ی ئه‌م مانگه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
جووتیار عادل “چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو 200 ملیار دینار له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بكرێت و به‌گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش، به‌ڕێژه‌ی 100% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نەنێردرێت، ناچارین به به‌خۆگونجاندن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكه‌ین”.
جووتیار عادل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، نه‌مانهێشتووه بابه‌تی ناردنی پاره له به‌غداوه بكرێته بابه‌تێكی سیاسی یان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و تێكه‌ڵ به بابه‌تی سیاسی بكرێت، ئه‌مه‌شمان به لایه‌نه سیاسییه‌كان راگه‌یاندووە، چونكه ناكرێت قووتی خه‌ڵك بۆ قازانجی سیاسی به‌كاربهێندرێت، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه بكرێته سیاسی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، حكوومه‌تی عێراقیش تێگه‌یشتنێكی باشی هه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌ین ناردنی 200 ملیاره‌كه بۆ ئه‌م مانگه و مانگی داهاتووش به‌رده‌وام بێت”.