
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتییان دەکرێ.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “بەشە ئاردێكی دیكەی بایەعی دابەش دەكرێت و لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتىی بازرگانییەوە ئەمڕۆ چوارشەمەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى لیستی بەشە ئاردى مانگی حەوت، داوا لە بریكارەکانی ئارد دەکرێت سەردانی دروستكراوى دانەوێڵە بکەن بۆ وەرگرتنی لیستەكانیان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئاردەی دابەش دەکرێ، كوالێتییەكەی زۆر باشە و بە كەڵكی بەكارهێنان دێ.
نهوزاد شێخ كامیل، روونیشی كردەوە، هیچ کیشەیەک لە بەشەئاردی مانگانەدا نییە و ”مانگانە دابەش دەکرێت“.
بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد، ”ساڵانە دە بەشەئارد لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە