
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی كێشه‌كانی ھاووڵاتییانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دروستكردنی كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تی فیدڕاڵی به فاكته‌رێكی باش زانرا.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئه‌نجامی داواكاری خۆپێشانده‌رانی پارێزگاكانی عێراق، بابه‌تی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو به داواكاری زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیشه‌وه، ئه‌م داواكاریه‌ش له‌روانگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه سیاسییانه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ھاتبوون و له ئاكامیشیاندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی بواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری به‌بێ چاره‌سه‌ر مابوونه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
داواده‌كه‌ین له ته‌یاری سه‌دری و ھه‌ر 26 لایه‌نی تری كه رایان گه‌یاندووه به‌شداری ھه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتیانی عێراق به‌بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه
بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی كێشه‌كانی ھاووڵاتییانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دروستكردنی كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌تی فیدڕاڵی به فاكته‌رێكی باش زانرا و، بڕیاڕی له‌باره‌وه درا. به‌ڵام ھه‌ندێك لایه‌ن، له ئاكامی زیادبوونی كێشه و لێكدانه‌وه‌ی ھه‌ندێ لایه‌نی به‌رچاو له چۆنیه‌تی دروستبوونی كێشه‌كان، رایان گه‌یاند كه به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكه‌ن. به رای پارتیمان ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردن و به‌شداری كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌روازه‌یه‌كه به‌ره و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌دیھێنانی داواكاری خه‌ڵكی عێراق، ھه‌روه‌ھا بۆ ھاوكاری پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی له چه‌قبه‌ستوویی” گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ” ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، داواده‌كه‌ین له ته‌یاری سه‌دری و ھه‌ر 26 لایه‌نی تری كه رایان گه‌یاندووه به‌شداری ھه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتیانی عێراق به‌بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه و به‌شداری له ھه‌ڵبژاردن بكه‌ن وه‌كو داخوازییه‌كی ھاووڵاتییان و پێویستییه‌كی ھه‌نوكه‌ییش بۆ خزمه‌ت گه‌یاندنی زیاتر به پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومڕانیه‌كی باش و ته‌ندروست”.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌رێوه بچێ، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه و مه‌ترسیی هه‌یه ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق دروست بكات به‌تایبه‌ت له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.