نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەغدا 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بەغدا 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە راگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.” 

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راشیگەیاند، “بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە.”

بەگوتەی فارس عیسا، بڕیارە 25-08-2021 پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان.

15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

رۆژی 11-07-2021 سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە بڕی 200 ملیار دینار کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *