
لە بەردەوامی چاکسازی و زیادکردنی داهات، پارەی پێویست بەدەست هات حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتن بەسەر قەیرانی دارایی بهێنێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات.
ناوبازاڕی هەڵەبجە لە پێدانی مووچە و نەمانی لێبڕینی مووچە بووژانەوەیەکی باش بەرچاو دەکەوێت و هاوڵاتیان پێداویستییەکانیان دەکرن.
دووکانداری وشکە فرۆش سامان محەممەد بە چرکەی وت، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو پێدانی مووچە بە فەرمان بەران و وە دابەش کردنی مووچە بەبێ لێبڕین، بازاڕی جوڵاندووە کرین و فرۆشتن باش بەرز بووەتەوە.
عامر کەریم، دووکانداری فرۆشتنی جلوبەرگی پیاوان، بە چرکە دەڵێ، بازار جووڵاوە بازاڕمان باشتر بووە چاوەڕێ دەکەین لە چەند مانگی داهاتوو، بەردەوام مووچە لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین دابەشی بکەن ئەوە بازار زیاتر دەبووژێتەوە.
سەرکۆ یونس ئابووری ناس بە چرکە دەڵێ:دەتوانین بڵێن حکوومەتی هەرێم سەرکەوتنی بەسەر قەیرانی دارایی بەدەست هێناوە،بەرنامەی چاکسازی و زیاد کردنی داهات بەرهەمی ئەم دۆخە سەقامگیرە ئابوورییەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامی لە چاکسازی لە دوو ساڵی ئایندە دەتوانین بڵێن بناخەیەکی ئابووری بەهێزمان بۆ دەستەبەردەبێت، دەستبردن بە چاکسازی لە دۆسیەی نەوت دەتوانین بڵێن گەورەترین دەست کەوت دەبێت.
وتیشی، دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین بازاڕ بەتەواوەتی دە بووژێتەوە، دابەشکردنی مووچە وا دەکات پارە دەستاو دەست بکات و بازار کرین و فرۆشتن زیاد دەبێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە