
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای مه‌خمور رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای مه‌خمور هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هێزێكی حه‌شدی عه‌شایه‌ری و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له گوندی مه‌عیزله، بوه‌ته هۆی كوژرانی چه‌كدارێكی حه‌شد و برینداربونی چه‌كدارێكی دیكه.
عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، “هێرشەکە نزیکەی کاژێر 10:00ـی شەوی دووشەممە 9-8-2021 بووە لە نزیک گوندی معێزلە کە ئەو ناوچەیە دەشتاییەکی فراوانە و بۆشایی ئەمنی تێدایە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.”
گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە چەندین شوێن لە تۆڕی ئینتەرنێت هەواڵەکیان پشتڕاستکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، “هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە بووە بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی هۆزەکان و ئەندامێکی حەشدی هۆزەکان کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە.”