
كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه له چاكسازی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكوومه‌ته به‌رپرسێكی ده‌ڵێ ئه‌م حكوومه‌ته سه‌ركه‌وتوو بووه له سه‌قامگیری ئابووری.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جیڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای گه‌یاند،كابینه‌ی 9 سه‌رباری قه‌یرانی دارایی و كۆرۆنا و ئه‌و گرفتانه‌ی له 8 كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بوون به میراتی بۆ ئه‌م كابینه‌یه مابوونه‌وه توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌كی زۆرباش سه‌ركه‌وتوبێت.
مه‌حموود بڕاوای واییه، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوبوو له ئیداره دانی قه‌یرانه‌كان و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه سه‌قامگیری ئابووری جێگیركردووه.
له‌گه‌ڵ باشبوونی ڕه‌وشی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له ده‌رئه‌نجامی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی،باشبوونی مووچه و دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا،ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌دووادا هاتووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ، پێویسته پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هاوكاربن له سه‌رخستنی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته حكوومه‌تی هه‌موومانه و نیه‌تی حكوومڕانییه‌كی باشی هه‌یه.
وتیشی، پێویسته له پشتیوانی حكوومه‌ته‌وه بتوانین خزمه‌ت گوزاری باش پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین و كارێك بكه‌ین دۆست و دووژمن هاوكارمانبێت.