نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کازمی: پاڵپشتی هەنگاوەکانی کۆمسیۆنین بۆ پاراستنی ئاسایشی دەنگدان

کازمی: پاڵپشتی هەنگاوەکانی کۆمسیۆنین بۆ پاراستنی ئاسایشی دەنگدان

خ

نوسینگەی راگەیاندنی  سەرۆک وەزیرانی عێراق  بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی پێشوازی لە عەدنان زورفی ئەندامی پەرلەمانی عێراق کردوە و هەردولا باسیان لەیەکخستنی تواناکان کردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی سەرجەم ئاستەنگییەکان کە دەوڵەت بەناویدا تێپەڕ دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبونەوەکەدا باس لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان کراوە و هەردولا پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دوپات دەکەنەوە، لەو پێناوەشدا پشتیوانی هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان دەکەن، بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی دەنگدان و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان. 

بەگوێرەی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 7-7-2021ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردوە و تا رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) بەردەوام دەبێت.

بڕیارە 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مالیکی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە سیاسیبەغدا و واشنتن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا دەکەنەوەپێش 20 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *