نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نزیکە 30 ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی زبڵ و خاشاکی قەزای سۆران تەرخان کرا

نزیکە 30 ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی زبڵ و خاشاکی قەزای سۆران تەرخان کرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی زبڵ و خاشاک و خاوێنکردنەوە و چارەسەر پاشماوەی شارەوانییەکان لە سنووری قەزای سۆران، بڕی (٢٩,٦٨٦,٥٩١,٦٩٢) بیست و نۆ ملیار و شەش سەدو ھەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو یەک ھەزار و شەش سەدو نەوەد و دوو دینار، بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان/هەولێر خەرج کرد کە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش کراوە:

– بڕی (١٤,٧٩٠,٦٩٨,٢٨٠) چواردە ملیار و حەوت سەدو نەوەد ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو هەشت هەزار و دووسەدو هەشتا دینار بۆ (سۆران، ڕەواندوز، خەلیفان، سیدەکان، مەجیداوە، باڵەکیان، مەزنێ و سرێشمە) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.

– بڕی (٨,٦٩٥,٧٢٨,٠٠٠) هەشت ملیار و شەش سەدو نەوەدو پێنج ملیۆن و حەوت سەدو بیست و هەشت هەزار دینار بۆ (مێرگەسوور، گۆڕەتوو، بارزان، بلێ، پیران، شێروان مەزن، دۆرێ، بازێ و نزار) لەگەڵ گوندەکانی دەورووبەریان.

– بڕی (٦,٢٠٠,١٦٥,٤١٢) شەش ملیار و دووسەد ملیۆن و سەدو شەست و پێنج هەزار و چوارسەدو دووازدە هەزار دینار خەرج کرا بۆ (چۆمان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ، وەرتێ، گەڵاڵە و سمێڵان) لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەریان.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *