
توندوتیژی خێزانی باوترین دیاردەكانی توندوتیژی مرۆڤە و لەم رۆژگارەدا بەشێوەیكی فراوان بەربڵاوە، هەرچەندە لە كۆمەڵگای خۆماندا سەرژمێریەكی ئەوتۆی لەسەر نەكراوە یان ئەوەی توێژینەوەیەكی لەسەر نەكراوە، بەڵام جێكارەكانی ئەم توندوتیژیە بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبینرێت بۆیە پێویست بەهەڵوێستەیەكی جیدی دەكات لەسەر جەم رێكخراو و سەنتەرەكانی كۆمەڵگای مەدەنی،ڕۆژانه شاهیدی توندووتیژین به‌رامبه‌ر كوڕان و كچان.
كه‌ره‌م قاسم موحسن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترس له‌سه‌ر گیانی هه‌یه و بڕیاری كوشتنی دراوه له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستانی عێراق دابنیشێت له لایه‌ن باوك و برای ئه‌و كچه جیرانه‌یان كه ئاشقی یه‌كتری بوون، هه‌روه‌ها كچی ماڵه‌كه له ئێسته‌دا دیار نییه و ماڵی باوكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ناردوویانه بۆ مالیزیا بوو تواو كردني خويندن.
كه‌ره‌م قاسم موحسن دانیشتوی پارێزگای هولێری پایته‌ختی كوردستانه،له‌گه‌ڵ كچێكی جیرانیان ده‌كه‌ونه خۆشه‌ویستی یه‌كتر به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان و ڕۆشتنی دایكی بۆ داوای كچه‌كه بۆ كوڕه‌كه‌ی به‌ڵام ماڵی كچه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه كچی خۆیان بده‌ن به كه‌ره‌م قاسم به‌ڵام خۆشه‌ویستی كوڕ و كچ وا ده‌كات جه ند جار خوازبێنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له دایك و باوكی بكات به‌ڵام هه‌ر ڕه‌تیان كرده‌وه كچه‌كه‌یان بده‌نپێ، ئه‌وه‌ش بێهیوای له نێوان كوڕ و كچ دروست ده‌كات بۆیه كچه داوا له كه‌ره‌م قاسم ده‌كات یان سێكسی له‌گه‌ڵ بكات یان هه‌ڵبێن.
كه‌ره‌م قاسم موحسن كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتووه له ترسی كوشتن، له لایه‌ن جیرانێكیان بەناوی (گ . ح) ئاگای له‌ته‌واوه‌تی نهێنی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی كه‌ره‌م و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌یه چیرۆكه‌كه‌ی بۆمان ده‌گێڕیته‌وه و ده‌ڵێ، كه‌رم قاسمی جیرانمان له‌گه‌ڵ كچی جیرانمان ده‌كه‌ونه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر قوڵه‌وه له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ئاماده نه‌بوون لێك جیاببنه‌وه،بۆیه كه‌ره‌م قاسم هاوڕێم دایكی ده‌نێرێت بۆ خوازبێنی به‌ڵام ماڵی باوكی كچه ڕازی نابن كچه‌كه‌یان بده‌نه كه‌ره‌می جیرانمان خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو كه‌سه زۆر له‌وه به‌هێزتربوو ناڕازی باوك و برای كچه‌كه بتوانێت كۆتایی به‌خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو ئاشقه بهێنێت، سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆیه‌كتری بن بۆیه كه‌ره‌م جه ند جار دایكی نارده لای ماڵی كچه و داوای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد له ماڵی باوكی، به‌ڵام هه‌موو جاره ڕه‌تیان كرده‌وه كچه‌كه‌یان بده‌نه كه‌ره‌م، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شیان لێ‌كرد ده‌بێت واز له كچه‌كه‌یان بهێنێت.
(گ . ح)،جیرانی كه‌ره‌م قاسم زیاتر ده‌ڵێ، نهێنێكی خۆیانی بۆ باس ده‌كردم، ڕۆژێكیان پێ گوتم كچه‌كه داوای لێكردووم پێكه‌وه هه‌ڵبێن منش ڕه‌تم كردووه‌ته‌وه پێم وتووه به‌رده‌وام ده‌بم له داواكردنت له باوكت به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕازیبێت به هاوسه‌رگیریمان و ده‌مه‌وێت هه‌موو ڕێكاره‌كانی ئاینی و عورف پێڕه‌وبكه‌م تاكو ده‌تكه‌مه هاوسه‌ری ژیانم.
زیاتر ده‌ڵێ،دووم پێشنیاری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ره‌م قاسم ئه‌وه بووه سێكس بكه‌ن تاكو له ژێر فشاری بوون به ژن و نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی ئه‌وه ماڵی باوكی ڕازی ببن به زه‌واجی نێوانیان،به‌ڵام كه‌ره‌م ئه‌م ڕێگه‌یه‌شی پێ باش نابێت تاكو ڕۆژێكی هه‌ینی كه‌ره‌م به‌ته‌نها له‌ماڵ ده‌بێت جه‌ڕه‌سی درگای ماڵی كه‌ره‌م لێده‌دات درگا ده‌كاته‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بێت پێ ده‌ڵێت سیكسم له‌گه‌ڵ بكه كه‌ڕه‌م قاسم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بۆیه كچه ده‌ڵێ سێكسم له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی ده‌قیژێنم هه‌موو خه‌ڵك بزانێت،كه‌ڕه‌م له ترس و ناچاری سێكسم له‌گه‌ڵ كرد و كرده به ژن.
پاش ماوه يه ك به‌سه‌ر سێكسی نێوان كه‌ره‌م قاسم و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات كچه به‌دایكی ده‌ڵێ كه ره م منی كردووه به ژن و ئێسته وه‌ك ژن و مێرد واین ئیتر ڕازی ببن با ئێمه زه‌واج بكه‌ین، دایكی كچه‌كه ته‌واوی چیرۆكه‌كه بۆ پیاوه‌كی و كوره كاني ده‌گڕێته‌وه، ئه‌وانیش به‌چه‌ك ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ماڵی كه‌ره‌م قاسم به مه‌به‌ستی كوشتنی به‌ڵام له‌وكاته كه‌ره‌م له‌ماڵه‌وه نه‌بوو،پاش ڕۆشتنی باوك و برای كچه‌كه .دایكی كه ره م ته‌له‌فۆن بۆ كه‌ره‌م ده‌كات و ده‌ڵێ له‌كوێت باوك و برای خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌چه‌ك هاتبوونه سه‌رمان ده‌یانه‌وێت بت كوژن كه كه‌ره‌م كه له‌بازاڕ ده‌بێت شه‌و ناگه‌ڕێته‌وه به‌یانییه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌جێ ده‌هێڵێت، (گ . ح) هاوڕێ و جیرانی كه‌ره‌م قاسم موحسن وای گوت.
ئه‌و هاوڕێیه‌ی كه‌ره‌م قاسم درێژه به چیرۆكی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته ده‌دات و ده‌ڵێ، ماوه‌ی دووساڵی خۆشه‌ویستی كه‌ره‌م و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن برای كچه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه، ته‌نانه‌ت برای بچووكی كچه‌كه چه‌قۆی لێداوه و وتویه‌تی ده‌بێت له خوشكم دوور بكه‌ویته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ره‌م قاسم چی به‌سه‌ر هاتووه له ئێسته‌دا دیار نییه،جیرانێكی ماڵی كه‌ره‌م و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێمانی وت، له‌دووای ئاشكرابوونی پێوه‌ندی كچه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌م قاسم كچه دیار نییه و ماڵی باوكی ده‌ڵێن ناردوویانه بۆ وڵاتی مالیزیا بوو تواو كردني خويندني.
به‌پێ زانیارییه‌كانمان به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵی باوكی كچه‌كه‌وه .دایكی كه‌ڕه‌م وتویه‌تی ئێمه حاشامان له كوڕه‌كه‌مان كه ره م كردووه بڕۆن له‌كوێ دۆزیتانه‌وه بیكوژن.
كه‌ره‌م قاسم له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت ده‌ی كوژن، هاوڕێ كه‌ره‌م پێمانی وت، به حكوومی ئه‌وه‌ی من جگه له‌وه‌ی هاوڕێ كه‌ره‌مم جیرانیشیانم باوك و برای كچه‌كه وتویانه له هه‌رشوێنێكی كوردستانبێت كه‌ره‌م ده‌كوژین ئه‌و ئه‌تكی كچه‌كه‌مانی كردووه ئێمه‌ش ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا بیكوژین.
بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ره‌م قاسم له بنه‌ماڵه‌ی خه‌یلانین و بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و ده‌ستڕۆشتن ده‌توانن هه‌ر شتێكیان بوێت له ته‌واوی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا كه‌ره‌م قاسم موحسن له بنه‌ماڵه‌ی ته‌ڵمه‌تارن بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێزنین له چاوی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه.