نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای پارتی سیستەمی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتە گەورەکانە

بەرپرسێکی باڵای پارتی سیستەمی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتە گەورەکانە

كاكه‌مین نه‌جار رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ گه‌وره‌كان دایه‌‌ و له‌‌ زیانی پارته‌ بچووكه‌كانه‌‌‌.

له‌ كاتێكدا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق به‌دۆخێكی ناهه‌مواردا تێپه‌ر ده‌بێت، بڕیاره‌ له‌ دوو مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ڕیوه‌بچێت. سه‌باره‌ت به‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه‌ ناوماڵی شیعه‌ ناكۆكی تێكه‌وتووه‌ و هه‌ندێك لایه‌ن كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه‌، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سووره‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراویدا.

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی‌ عێراق به‌ سیسته‌می بازنه‌یی به‌ڕیوه‌ده‌چێت. سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ جیاوازی زۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

كاكه‌مین نه‌جار گوتیشی، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌ گه‌وره‌كان دایه‌ و له‌ زیانی پارته‌ بچووكه‌كانه‌.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *