
شێخ شامۆ، راوێژکاری سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ کاروباری ئێزدییه‌کان،ده‌ڵێ: “به‌داخه‌وه گرووپه‌کانی ناو شنگال هه‌ڵگری بیر و ئایدیای هه‌رێمایه‌تین و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ نه‌کرێت، که له نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا کراوه، بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی شاره‌که”.
گوتیشی: “ئه‌جێندایه‌کی هه‌رێمی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌یە نه‌کرێت، چونکه شنگال بووه‌ته شوێنی ته‌سفیاتی هه‌رێمایه‌تی. بەڵام رێککەوتنەکە ئارامیی دێنێتە ئاراوە و خەڵکی شنگال دەگەڕێنێتەوە و ئەجێنداکە ئەوەی ناوێت.
شێخ شامۆ جەختیشی کردەوە: “تاکه چاره‌سه‌ری شنگال جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه له‌باره‌ی ئه‌و شاره‌وه، چونکه ئه‌و رێککه‌وتنه پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئەمریكا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ش، له ئاستی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و حکوومه‌ت و په‌رله‌مان، هه‌وڵی جددی دراوه له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی جیهانیش، که سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌م پرسه باس بکه‌ن و جیهانی لێ تێبگه‌یه‌نن”.
راوێژکاری سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ کاروباری ئێزدییه‌کان ئه‌وه‌شی خسته روو: “ئه‌وه‌ی گرنگه، هێزی چه‌کدار له شنگال نه‌مێنێت و شاره‌که راده‌ستی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی بکرێت، ئێستا شنگال بووه‌ته شوێنی ده‌یان گرووپی چه‌کدار و بێ ناسنامه.