
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە كوردایەتیی خەڵكی هەولێر و دهۆك، هەرگیز بە جاشێتیی سەرانی پەكەكە بەراورد ناكرێت.
کرمانج عهبدوڵا، ئهندامی سهرکردایهتیی پارتی راگەیاند: ”کوردایهتی و نیشتمانپەروەریی خەڵكی ههولێر و دهۆک هەرگیز بە جاشێتیی سەرانی پەكەكە بەراورد ناكرێت.
ڕوونیشی كردەوە: ”بە لای پارتییەوە، هیچ جیاوازییەك لەنێوان پارێزگاكاندا نییە، هەریەك لە كەركووك و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك و هەولێر، بۆ پارتی وەك یەكن، بەڵام سەرانی پەكەكە بەهۆی ئەوەی كە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان و لەنێو هەرێمی كوردستانیشدا لە هەر شوێنێك ئەگەر پێشتر هەواداریان هەبووبێت، ئێستا روو لە شكستە و هێدی هێدی خەڵك ئیدی بۆی روون دەبێتەوە كە ئامانجی سەرانی پەكەكە، تەنیا خزمەتكردنی ئەجیندای دوژمنان و نەیارانی كورد و كوردستانە.
جەختی لەوەش كردەوە، پەكەكە دوایین حزبە كە بۆی هەبێ، قسە لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە ئەوەندەی پەكەكە ئاستەنگی بۆ ئەزموونی هەرێمی كوردستان دروست كردووە و زیانی لە خەڵك و حكوومەت داوە، هیچ لایەنێك ئەو زیانەی نەداوە، هەر لە سووتاندنی دارستانەكان و راكێشانی سوپای توركیا بۆ نێو قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستانەوە تا ڕفاندنی منداڵان و سەرانە وەرگرتن و رفاندن و تاوانی جۆراوجۆر لەنێو شارەكانی هەرێمی كوردستان.