
وێبسایتی ماینێتی توركی، بڵاوی كرده‌وه كه پۆلیسی توركیا له ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی و سێ كه‌سیان بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركردووه، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه گوایه ئه‌و كات مه‌لا عه‌لی خۆی له‌وێ نه‌بووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، مه‌لا عه‌لیی كه‌ڵه‌ك، له ناوچه‌ی باشیكشه‌هری ئیسته‌نبول نووسینگه‌یه‌كی كردووه و هاووڵاتیانیش هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كانیان بردووه‌ته لای.
مه‌لا عه‌لیی كه‌ڵه‌ك، كه خۆی وه‌كوو چاره‌سه‌ركاری پزیشكی ئاینی ناساندووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا گوایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌ڕاوه و هه‌وڵیداوه نووسینگه بكاته‌وه، دوایینیشیان توركیا بووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئێستا نووسینگه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لیی كه‌ڵه‌ك داخراوه و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی مه‌لا عه‌لی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات قه‌ده‌غه كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانیسی دیها، خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه و چاویان له‌وه‌بووه مه‌لا عه‌لی چاره‌سه‌ریان بكات.