
بۆ بوودجه‌ی پڕۆژه‌كان لە ساڵی 2021 به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی 30 ملیار دینار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه کە 27 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت و حكوومه‌تی عێراقیش 5 ملیار و 160 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووه، بڕیاریشه 25 ملیار دیناری تر بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاندووه: “به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كرا و كرا به چه‌ند به‌شێكه‌وه؛ به‌شی یه‌كه‌می زیاتر له 11 ملیار دیناره بۆ پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان سه‌رف کراوه و زیاتر له 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان بوو کە 16 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 30 ملیار دیناره‌كه 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری مابووه‌وه، 11 پڕۆژه‌مان پێشنیار كردووه ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووە”.
كاوه عه‌لی گوتی: “به‌شێك له پڕۆژه‌كان خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌شێكیشیان ته‌نده‌رینیان بۆ كراوه‌ته‌وه، چونكه ئەو كۆمپانیایانەی وه‌ریانگرتبوو، یان مه‌رجه‌كانیان تێدا نه‌بوو، یان نرخه‌كانیان به‌رز بوو، بۆیه دووباره ته‌نده‌رینیان بۆ كراوه‌ته‌وه، پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قووت نه‌كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پێداچوونه‌وه‌ی به دیزاینی پڕۆژه‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه”.
”تاكوو ئێستا كاركردن له پڕۆژه وه‌ستاوه‌كاندا ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه له‌سه‌ر بوودجه‌ی نه‌وت بوون، ئێستا خراونه‌ته سه‌ر بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كراونه‌ته‌وه، بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی شاره‌وانی فەرمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌ربكات، ئێستا گەیشتووه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی كێشه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وهی ئەو پڕۆژه وه‌ستاوانه نه‌مێنێت.” كاوه عه‌لی وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ”پڕۆژه‌كان له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی خورماڵ و بیاره و سیروان جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌كان له سیكته‌ره‌كانی ڕێگاوبان و قیڕتاو و شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و زانكۆ و پرد و ڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانن”.
زیاتر زانیاری دا و ده‌ڵێت: “له بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان حكوومه‌تی عێراق 5 ملیار و 160 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گەیشتووەتە پڕۆژەكانی تایبه‌ت به‌و بوودجه‌ی نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆدیان بۆ داندراوه و پاره‌كه ئه‌و كاته ده‌گات کە بوودجه‌ی گشتیی عێراق په‌سه‌ند بكرێت”.
زانیاریی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: “حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه 25 ملیار دینار تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكرێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بڕیاره‌كه بڕواته بواری جێبه‌جێكردنەوە”.
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: “به‌ته‌واوه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و بوودجانه و كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، ژێرخانی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌بووژێته‌وه، ئاوه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و جووڵه ده‌خاته بازاڕ و سه‌دان هەلی كار ده‌ڕه‌خسێنێت”.