
له دووای بڕیار كۆتایی هێنان به قاچاخچییه‌تی و سه‌رانه وه‌رگرتن له‌لایه‌ن گروپێكی ده‌ست ڕۆشتووی سلێمانییه‌وه، پارتی داوا ده‌كات ته‌واوی ئه‌و بازگانه‌ی په‌كه‌كه نه‌مێنن سه‌رانه له هاوڵاتیان به‌زۆر وه‌رده‌گرن.
نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: “په‌که‌که ده‌بێ له‌و ناوچانه بکشێته‌وه که بازگه‌ی داناوه و باج و سه‌رانه له خه‌ڵک وه‌رده‌گرێت. له‌گه‌ڵ نه‌مانی قاچاخچێتیی سنووره‌کانی سلێمانی، ده‌بێ ده‌روازه‌کان و بازگه‌کانی په‌که‌که‌ش، که ناڕاسته‌وخۆ دروستی کردوون، ئه‌وانیش نه‌مێنن.
ئەوەشی نەشاردەوە كە له سنووری پشده‌ر و له سنووری پێنجوێن، ”په‌که‌که به‌ئاشکرا بازگه‌ی داناوه و باج و سه‌رانه لە گوندنشینه‌کانی کوردستان وه‌رده‌گرێت و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه، جیا له‌وه‌ی به هه‌ر جۆرێک هه‌یه، پێویستە مه‌ترسیی په‌که‌که له‌سه‌ر سنووره‌کان دووربخرێته‌وه، ئه‌مانه زیانیان بۆ ئیداره‌ی کوردستان هه‌یه، چونکە په‌که‌که ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا فه‌رز بکات.