
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، یاسای چاكسازی به ته‌واوی رێڕه‌وی خۆی گرتووه و كاره‌كان به باشی ده‌چنه پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، چاكسازی له خانه‌نشینی پله باڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، به‌شێكی زۆر له پله باڵاكان به نایاسایی ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرتبوو، له دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی خانه‌نشینانی پله باڵا چاكسازی له خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و زیندانی سیاسی ده‌كرێت كه دۆسیه‌ی نایاسایی تێدایه.
روونیشی كرده‌وه كه یاسای چاكسازی به ته‌واوی رێڕه‌وی خۆی گرتووه و ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كاره‌كان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، قۆناغ به قۆناغ كاره‌كانی چاكسازی ده‌كرێت له هه‌موو مووچه‌خۆری وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ی له پله‌یه‌كدا بن كه شایه‌نی نه‌بوبێت، به‌پێی خه‌باتی خۆی پله‌ی ده‌درێتێ.
لای خۆیه‌وه سه‌باح موخلیس به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم، راگه‌یاند، چاكسازی له خانه‌نیشینی پله باڵاكان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و به‌شی هه‌ره‌زۆری پرۆسه‌كه یه‌كلابووه‌ته‌وه‌و له مانگی داهاتووه به‌پێی یاساكه مووچه‌ی پله باڵاكان دابه‌ش ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئاشكرای كر كه به‌پێی یاساكه مووچه‌ی پله باڵاكان له نێوان % 50 ده‌بێت و زۆترین مووچه‌ش له %60 ده‌بێت و له‌م مانگه‌وه به‌پێی ئه‌و سیستمه نوێیه مووچه وه‌رده‌گرن.