
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له سلێمانی پلانی ده‌زگاكه‌یان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرا ده‌كات، باس له‌وه‌یش ده‌كات كه “ئاسه‌واره‌كانی ئیرهابی فكری له سلێمانی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌ڕوات.
رزگاری ئه‌ژی گۆران لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌و كاته‌وه‌ی كاندیده‌كان ژماره‌ی خۆیان له كۆمسیۆن وه‌رگرتووه، بۆیان هه‌یه بانگه‌شه‌ی خۆیان بكه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر كاندیده‌كان كه‌سین و كه‌متر حزب له پشتیانه‌وه‌یه، بۆیه حزب به‌و شێوه‌یه‌ی جاران نایه‌ته ناو بانگه‌شه‌كه‌وه و كامپینی بۆ ڕێك بخات.
وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وان وه‌ك پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌سته‌وه‌سان دانه‌نیشتوون، ئه‌وه‌ی كه پێویسته به‌پێی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ده‌ست به كاره‌كان كراوه.
پێشی وابوو ئاسه‌واری ئیرهابی فكری له سلێمانی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كاندیده‌كانیان ده‌نگێكی باشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو به ده‌ستبهێنن.