نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد و سوپاسی باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/8/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن هوس، باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپای کرد بۆ هەوڵەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، وێڕای دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزخانەی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپاش بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.

بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *