نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەسرور بارزانی سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دوایی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکی.

سه‌رۆکی حکوومەت هاوخه‌می خۆی بە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *