
به‌رده‌وامی چاكسازی و هه‌مه چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی، دۆخی دارایی كوردستانی برده قۆناخێكی بووژانه‌وه ئه‌وه‌ش وای كرد حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بتوانێت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌رده‌وام مووچه دابه‌شبكات و له‌م مانگه‌شه‌وه به‌بێ لێبڕین مووچه فه‌رمان به‌ران دابین بكات.
نه‌مانی لێبڕینی مووچه بازاڕی سلێمانی ده‌بووژێنێته‌وه و كڕین و فرۆشتن به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، هاوڵاتیان به گیرفانی پڕه‌وه له بازاڕ كاڵاكانی خۆیان ده‌كڕن ئه‌وه‌ش وای كردووه بازاڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو جوڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه دیاربێت.
فه‌رمانبه‌ری میری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به چركه‌ی ڕاگه‌یاند: پێدانی مووچه پێمان به ڕێژه‌ی 100% جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه حكوومه‌ت توانی به‌و به‌رده‌وامی چاكسازی قه‌یرانی پێدانی مووچه چاره‌سه‌ر بكات ئه‌مڕۆش ئێمه به دڵی خۆشه‌وه ڕو له بازاڕ ده‌كه‌ین و پێداویستی ماڵه‌وه‌مان ده‌كڕین.
ئه‌و فه‌رمان به‌ره وتیشی، مه‌سروور بارزانی ئه‌و سه‌رۆك وهزیرانهییه توانی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان زاڵببێت و ڕاستگۆبو له‌گه‌ڵمان كه وتی، هه‌ركات حكوومه‌ت داهاتی گێشته ئه‌و ڕاده‌یه به‌بێ لێبڕنی ناچاری مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین و بینیمان به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی برده سه‌ر.
فه‌رمانبه‌رێكی تری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پیشه‌ی ماموستایه له ناوبازاڕی سلێمانی قسه‌ی بۆ چركه ده‌كات و ده‌ڵێ:” مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتییه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵێك سیاسی چاوچنۆك نییه ته‌نها خۆڵدهكهنه چاوی خه‌ڵكی له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه‌نووسی به‌كرێگیراویان،ته‌نها درۆ ده‌هۆننه‌وه، ئه‌و پیاوه به ڕاستگۆی خۆی پێمانی وت ناچارین داهات كه‌مه ده‌بێت لێبڕینی مووچه پێڕه‌و بكه‌ین ئه‌مڕۆش داهات باشبووه لێبڕینی مووچه‌ی نه‌هێشت، ده‌بینن به چاوی خۆتان چۆن بازاڕ كڕین و فرۆشتنی تێكه‌وتووه.
چركه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ دووكاندارێكی سلێمانی قسه‌ی كرد له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره، سامان بارام لێمان پرسی بازاڕتان چۆنه لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ هه‌بووه، له وه‌ڵامدا وتی، حكوومه‌ت له ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 مانگی ڕابردوو هه‌موو 25 مانگێك مووچه‌ی داوه ئه‌گه‌ر به لێبڕینیشه‌وه بوبێت ئه‌وه‌ش وای كرد مانگ بۆ مانگ جووڵه‌ی كڕین و فرۆشتن زیاد بكات، ئه‌مانگه به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌وه زۆر باش گه‌رموو گوڕی خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
وتیشی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ی بینین به‌رهه‌می دووساڵی چاكسازی حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانییه ده‌بێت ددان بنێن به‌وه‌دا مه‌سروور بارزانی قۆناخی قه‌یرانی دارایی وڵاتی تێپه‌ڕاند.
لوقمان كه‌ریم كوتاڵ فرۆش ده‌ڵێ، بازاڕ زۆر باش بووه كڕین و فرشتن مانگ به‌مانگ زیاد ده‌كات هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی مووچه خۆر باوڕیان به مه‌سرور بارزانی هه‌یه ڕێگه نه‌دات جارێكی تر كوردستان توشی قه‌رانی ساڵانی ڕابردوو ببێته‌وه، بۆیه ده‌بینین هاوڵاتیان به دڵخۆشیه‌وه ڕو له بازاڕ ده‌كه‌ن و پێداویستییه‌كانیان ده‌كڕن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە