نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی بۆ واڵا كوردی تیمه‌كه‌م له‌ پێوه‌ندیداده‌بن پاڵپشتی گه‌نجان ده‌كه‌ین

مه‌سروور بارزانی بۆ واڵا كوردی تیمه‌كه‌م له‌ پێوه‌ندیداده‌بن پاڵپشتی گه‌نجان ده‌كه‌ین

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) وەڵامی پرسیاری كچە كوردێكی دایەوە بە ناوی واڵا كوردی.
واڵا كوردی لە ڕێگەی تویتەرەوە پرسیارێكی ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت كردبوو، تیایدا نووسیبووی “بەڕێز سەرۆک وەزیران، سوپاس بۆ ئەوەی بەردەوام گوێ لە کێشەکانی گەنجانی کوردستان دەگری. ئێمە وەک گەنجان کە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا گەورە بووین، بە لامانەوە سەختە لە سیستەمی کاغەزی و نامەی دەستی فەرمانگەکانی کوردستان تێبگەین و لەگەڵ ئەم سیستەمە هەڵکەین. بەڕێز سەرۆک وەزیران، سوپاستان دەکەم ئەگەر پەیامەکەم لەبەرچاو بگرن و پاڵپشتی گەنجانی کوردستان بکەن”.
لە وەڵامیشدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆی نووسیوە “واڵا خان، تیمەکەم لە پەیوەندیدا دەبن. من پابەندم بە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ ئەوەی کەرەستەی پێویستیان لەبەردەست بێت تا بتوانن تواناکانیان بەگەڕبخەن”.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها پێی گوتووە “من ئاگاداری بیرۆکراسیم، هەر بۆیەشە لەم کابینەیەدا و لە چوارچێوەی چاکسازییەکان، کار لە بواری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان دەکەین. بەردەوام بە لەسەر ئەنجامدانی کاری باش”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *