
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه هاوڵاتییانی نیشتیمانه‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون،بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كوردستان خراونه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌مدیی دا، پشتیوانیی له پڕۆژه‌كانی ئارام ستی و هێژا سیتی بكرێ و جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/7/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا، كه پشتیوانیی له پڕۆژه‌كانی ئارام ستی و هێژا ستی بكرێ، كه چه‌ند ساڵێك بوو ئه‌و پڕۆژانه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیانه‌وه وه‌ستێنرابوون.
دوای هه‌وڵی كارگێڕیی پارێزگای دهۆك و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌كه دا، تا ئه‌نجام بدرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان.