نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی: هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە

سەرۆك بارزانی: هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە بڕیارێکی ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) کە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی، بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی.

هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە ڕۆڵی بەرچاوی لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو و شۆڕش و سیاسەت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبووە. بێگومان ئەو بڕیارەی یونسكۆش دەستكەوتێكی ترە بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەی هەورامان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان دەكەم و هیوای ئارامی و پێشكەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *