
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕای گه‌یاند له‌م مانگه‌وه به‌بێ لێبڕین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
گوتاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
كوردستانیانی خۆشه‌ویست، خوشك و برایانی به‌ڕێز، ئێمه دوو ساڵی سه‌خت و دژوارمان به‌ڕێ كرد، كه پڕ بوون له قه‌یران و كێشه و گرفت.
هه‌ندێ له‌و قه‌یرانانه سروشتی بوون وه‌كوو هاتنی په‌تای كۆرۆنا و تێكچوونی باری ئابووری جیهانی، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بوو، هه‌ندێ له‌و قه‌یرانانه به ئه‌نقسه‌ت رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له پرۆسه‌ی چاكسازی خاومان بكه‌نه‌وه، هه‌م وامان لێ بكه‌ن واز له مافه ده‌ستورییه‌كانمان بێنین، به‌ڵام ئێمه سوور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م له پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین، هه‌م به‌رگری له هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ین.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی من سوپاسێكی بێ پایانی هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان بكه‌م، بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژییان، كه له‌گه‌ڵمان مانه‌وه، ته‌حه‌مولی ئه‌م ڕه‌وشه ناخۆش و دژواره‌یان كرد و متمانه‌یان به حكوومه‌تی خۆیان به‌رده‌وام بوو، سوپاسی هه‌موو ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
ئێمه ئاماده نه‌بووین ملكه‌چ بكه‌ین بۆ هیچ یه‌كێك له‌و فشارانه، ئه‌وه‌ی له تواناماندا بوو ئه‌نجاممان دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه ئیداره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌و بڕه بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستماندا بوو، هه‌رچه‌نده كه‌م بوو و نه‌مانتوانی وه‌كوو پێویست مووچه وه‌كوو خۆی بده‌ین، به‌ڵام وه‌كوو پێشتریش به‌ڵێنمان دابوو، له‌گه‌ڵ ئێوه ڕاستگۆ و شه‌فاف بین، بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێین هه‌رچی بودجه‌ی به‌رده‌ستی ئێمه‌یه، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان بێ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌وه‌ی توانیمان بۆ دابینكردنی بودجه درێغیمان نه‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی وه‌كوو پێویست بودجه بۆ مووچه دابین بكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی كه شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێ.
به‌ڵام خۆشه‌ویستان پێویسته لێره خاڵێك له‌به‌رچاو بگرن و بیرتان بێنمه‌وه، حكوومه‌ت ته‌نیا ئه‌ركی دابینكردنی مووچه نییه، به‌رپرسه به‌رامبه‌ر دابینكردنی ژیان و خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، مووچه به‌شێك له‌م ئه‌ركه‌یه، جگه له مووچه‌خۆران، هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستانیش مافیان هه‌یه كه حكوومه‌ت خزمه‌تیان بكا، دابینكردن ئاو، كاره‌با، ڕیگه‌وبان و پڕۆژه‌كان، ئه‌مه ئه‌ركی حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێ، به‌وانه‌ی كه مووچه‌ش وه‌رناگرن، ئه‌و جووتیارانه‌ی كار ده‌كه‌ن ئه‌ركی حكوومه‌ت بووه تا كارێكی وا بكا به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه حكوومه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا جگه له دابینكردنی بودجه، بیر له دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێز بكاته‌وه، بابه‌ته‌كه ته‌نیا بودجه و مووچه نییه، به‌ڵكوو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێزه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك بۆ ئێستا، بۆ داهاتووش ئێمه بتوانین متمانه له‌سه‌ر داهاته‌كانی ناوخۆمان بكه‌ین، فره‌چه‌شنكردن و هه‌مه‌جۆركردنی داهاته‌كان ئه‌ركێكی له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت بووه، ئێمه هه‌وڵمان داوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌رزێك بكه‌ین بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه له داهاتوودا خه‌ڵكی كوردستان بتوانن متمانه به داهاته‌كانی خۆیان بكه‌ن و له‌مه‌شدا تا ڕادده‌یه‌كی زۆر پێمان وایه سه‌ركه‌وتوو بووین، سوپاسی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌م كه به هانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتن و زۆر له‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌ت ویستی جێبه‌جێیان بكا، یارمه‌تیده‌رمان بوون و له‌گه‌ڵمان وه‌ستان، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردن و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌ندروسته‌ی كه حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پێكه‌وه ده‌توانن ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان دابین ده‌كه‌ن.
دوای ماوه‌یه‌كی دووردرێژ حكوومه‌تی فیدڕاڵی، بڕه بودجه‌یه‌كی بۆ ئه‌م مانگه بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد و تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ئه‌و كه‌لێنه پڕ ده‌كاته‌وه كه بۆ دابینكردنی مووچه هه‌بوو، ئیمه پێشتریش به‌ڵینمان دابوو به‌پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست مووچه دابین ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریمان هه‌بوو، پێشتریش بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، كه هه‌ر كاتێك توانیمان مووچه به‌بێ لێبڕین بده‌ین، به‌بێ لێبڕین دابه‌شی ده‌كه‌ین، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوورییه كه له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كه‌ین.
هیوادارم حكوومه‌تی فیدڕاڵی له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێ بۆ ناردنی ئه‌و بڕه بودجه‌یه ب ئه‌وه‌ی بتوانین له مانگه‌كانی داهاتووش مووچه‌ی خه‌ڵك به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكه‌ین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر كاتێك بودجه‌ی به‌رده‌ستی ئێمه به‌شی ئه‌وه بكا مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكه‌ین، پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه ده‌بین، به‌ڵام زۆری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی به‌ڵینی خۆی و دابینكردنی ئه‌و بڕه بودجه‌یه بێ كه بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێ.
جارێكی تر سوپاسی خۆڕاگریتان ده‌كه‌م و هیوادارم بتوانین له ئاستی خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستدا بین.
له باره‌ی زیادبوونی په‌تای كۆرۆنا، گوتی: ئه‌م په‌تایه بووه‌ته مه‌ترسیی له‌سه‌ر جیهان و له كوردستانیش ڕێژه‌ی تووشبوان و گیانله‌ده‌ستدانیش زیادی كردووه و زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ ناكرێ، داوا له هه‌موو خوشك و برایانی به‌ڕێز ده‌كه‌م پابه‌ندی ڕینماییه‌كان بن و خۆپارێزی بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و كه‌سوكاریان و په‌له بكه‌ن له خۆكوتان، كه به‌پێی زانستی پزیشكی و پسپۆڕان، به‌رگریی له‌ش به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه زیاد ده‌كا، ئه‌ركێكه و داواتان لێ ده‌كه‌م به جدی وه‌ریبگرن و په‌له بكه‌ن له خۆكوتان داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و ڤاكسینه دابین بكا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان سوودی لێ وه‌ربگرن.
سوپاستان ده‌كه‌م و هیوادارم پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، چونكه خوانه‌خواسته به‌بێ خۆپارێزی و كوتان ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندا ده‌بێ، دواتر به‌داخه‌وه گله‌یی له حكوومه‌ت و سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كرێ كه وه‌كوو پێویست ناتوانن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌ركێكی هاوبه‌شه و ته‌نیا ئه‌ركی حكوومه‌ت نییه، ئه‌ركی خه‌ڵك و هه‌موومانه و له كاتی پێویستیشدا حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كان له خزمه‌تی ئێوه‌دا بێ.
سوپاستان ده‌كه‌م و هیوادارم پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، چونكه خوانه‌خواسته به‌بێ خۆپارێزی و كوتان ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندا ده‌بێ، دواتر به‌داخه‌وه گله‌یی له حكوومه‌ت و سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌كرێ كه وه‌كوو پێویست ناتوانن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌ركێكی هاوبه‌شه و ته‌نیا ئه‌ركی حكوومه‌ت نییه، ئه‌ركی خه‌ڵكیشه و ئه‌ركی هه‌موومانه خۆپارێزی بكه‌ین، له كاتی پێویستیشدا حكوومه‌ت بۆ دابینكردنی ئه‌و خزمه‌ته ته‌ندروستییانه‌ی هاووڵاتییان پێویستیان پێی ده‌بێ، ته‌نیا بۆ حكوومه‌تی جێ مه‌هێڵن و ته‌نیا گله‌ییی له حكوومه‌ت مه‌كه‌ن، ده‌بێ خۆتان ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ بگرن و خۆتان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆپارێزی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئێوه سه‌لامه‌ت بن و هه‌م ئێمه‌ش به بتوانین باشترین شێوه له خزمه‌تتاندا بین.
جارێكی تر من سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌مووتان ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە