
ئەمڕۆ یەكشەممە بڵند ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیموكراتی كوردستان ڕەخنەی توندی لە هێزەكانی پەكەكە گرت كە ئەركی دوژمنانی كوردستان جێبەجێ دەكەن، منداڵ دەڕفێنێ و پێشمەرگە شەهید دەکا و بازرگانی تلیاک دەکا و هاووڵاتی ئەشکەنجە دەدا و سەرانەش دەستێنێ.
بڵند ئیسماعیل كە به‌رپرسی لقی 16ی پارتیشە، ڕاگه‌یاند “ئه‌گه‌ر لە كارنامەی په‌كه‌كه ورد بینەوە، به ڕوونى دیاره كه ئەوان هێزێكن خزمه‌تی ستراتیژی ناحه‌زانی دۆزی نه‌ته‌وەی كورد دەكەن له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
دەشڵێ په‌كه‌كه له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌زگا شه‌رعییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانەوە، له دوای ڕاپه‌ڕینەوە تا ئێستا، بەوپەڕی ڕاشكاوییەوە دوژمنایه‌تى خۆى بۆ ئه‌و ده‌زگا شه‌رعییانه‌ى هه‌رێمی كوردستان راگەیاندووە.
هەروەها گوتی زیاتر له سی ساڵه پەكەكە له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌كات كه دوژمنانی كورد بۆیان ناگونجێت راسته‌وخۆ ئەنجامی بدەن. هەروەها په‌كه‌كه ڕێگرى كردووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زیاتر له 400 گوندی هەرێمی كوردستان، هەروەها له ناو بازنەی ئیداره‌ی شه‌رعیی هه‌رێمی كوردستاندا، ئیداره و هه‌رێمێكی جیاوازی بۆ خۆی دروست كردووه، بۆ تێكدانی شه‌رعیه‌تی هه‌رێمى كوردستان.
بڵند ئیسماعیل دەشڵێ پەكەكە سه‌دان هاووڵاتى كوردى ئه‌شكه‌نجه داوه و بێ سه‌روشوێنى كردوون، سەدان منداڵى كوردیان ڕفاندووە و بۆ بەكارهێنانیان لە قاچاخ و تلیاك و تێكدەری، ڕاهێنانیان پێده‌كات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە