نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێگای دەربەندی سۆران بەتەواوەتی داخرا

ڕێگای دەربەندی سۆران بەتەواوەتی داخرا

بەهۆی كاركردن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی ڕۆچوونی ڕێگای سەرەكیی كەمەربەندی سۆران، ڕێگاكە دادەخرێت و ڕێگایەكی دیكە بۆ هاتوچۆی شۆفێران دیاری دەكرێت.

موقەدەم موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ڕاگەیاند: “ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەكەینەوە، بەهۆی كاركردن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مەترسییەكانی ڕۆچوونی زەوی، لە كاتژمێر 7ی بەیانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ 22/7/2021، ڕێگای كەمەربەندی پیشەسازیی سۆران دادەخرێت و هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێل له‌و ڕێگایه‌دا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت”.

داوا له‌ شۆفێران ده‌كات: “تا ئەو كاتەی چارەسەری ڕێگاكه‌ دەكرێت، ڕێگای شەقامی كاوە (حه‌ریق) لە شاری سۆران بۆ هاتوچۆكردن بەكار بهێنن.

ماوه‌یه‌كه‌ درزێكى گه‌وره‌ له‌ كه‌مه‌ربه‌ندى سۆران دروست بووه‌ و ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ، درزه‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و به‌شه‌ى درزى بردووه‌، ڕێگاكه‌ له‌مڕۆوه‌ داده‌خرێت.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *