نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فوئاد حوسێن: خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت

فوئاد حوسێن: خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی تەوەرەکانی گفتۆگۆکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “بابەتی جۆراوجۆر هەن، تەنیا بابەتی سەربازی و ئەمنی نییە، بابەتەکان پەیوەندییان بە وزە هەیە وەکو نەوت، کارەبا، گاز، هەروەها بابەتی تەندروستی و پەتای کۆرۆنا و چۆن لەو بوارانەدا ئەمریکییەکان هاوکارمان دەبن.”

بەشێک لە لایەنە شیعییەکان داوای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن، بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی. بەو پێیەش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانوستاندنەکە دەبێت، وەزیری دەرەوەی عێراق لەو بارەوە دەڵێت، “خشتەیەک دادەنرێت بۆ کشانەوەی هێزەکان، مەبەست لەوەش کشانەوەی هێزە ئەمریکییە شەڕکەرەکانە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فوئاد حوسێن رایگەیاند، “هەروەها بابەتە رۆشنبیرییەکان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبن کە بە گوتەی فوئاد حوسێن هەزاران پارچەی شوێنەوار هەن کە دراونەتە لایەنە عێراقییەکان و بڕیارە پارچەکان بۆ بەغدا بگەڕێنرێنەوە.”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *