
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ڕای گه‌یاند به‌هۆى دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان بۆ سلێمانى بڕیارى خه‌رجكردنى داوە، 3200 مه‌تر دووجا زیاد ده‌كات.
ئامانج جه‌لال، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى سلێمانى،ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌ى ئاوى دوكان بۆ سلێمانى ته‌رخانى كرد، به شێوه‌یه‌كى باش گرفتى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانى و چه‌مچمه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و به به‌راورد به ئێستا 3 هەزار و 200 مه‌تر دووجا ئاوى ئه‌و شوێنانه زیاد ده‌بێت”.
گوتیشى: “دواى ڕێكارى پێویست و ده‌رخسته، كارى فراوانكردن و چاككردنى پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێـته وارى جێبه‌جێكردن و هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌گه‌ر بودجه‌كه كه به شێوه‌ى مانگانه خه‌رج ده‌كرێت له‌كاتى خۆیدا بگات، پرۆژه‌كه له ماوه‌یه‌كى دیارىكراودا ته‌واو بكرێت”.