
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، سه‌رباری قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و ته‌ندروستییه‌كان له ته‌واوی كوردستان هه‌زاران پڕۆژه‌ی خستووه‌ته بوواری جێبه‌جێ كردنه‌وه له ماوه‌ی ده‌ه‌ساڵی ته‌مه‌نی.
د. جووتیار عادل،گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت له پڕۆژه‌كانی سلێمانی،رای گەیاند:”لەماوەی ئەم دوو ساڵە لەلایەن حکوومەتەوە نزیکەی حەوت ترلیۆن و نیو دینار بۆ جێ بەجێ کردنی پرۆژەکانی شاری سلێمانی خەرج کراوە و، بەردەوامیش دەبین لە جێ بەجێکردنی هەر پرۆژەیەک کە بۆ سلێمانی پێویست بێت.
زانیارییه‌كانی جووتیار عادل له كاتێكدایه په‌یج و ماڵپه‌ڕه فیكه‌كانی سلێمانی كه به پاره‌ی قاچاخچییه‌تی به‌ڕێوه ده‌برێن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد گوایه حكوومه‌ت خه‌دری له سلێمانی كردووه پڕۆژه‌ی بۆ جێبه‌جێ ناكات.