
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی زیقاڕ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن، 40 (چل) كه‌س مردون و زیاتر له 30 (سی) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیش، باری نائاسایی لە سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگاكە راگەیاند
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن كه تایبه‌ته به‌توشبوانی كۆرۆنا، تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی 40 (چل) كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 30 (سی) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و ده‌رهێنانی ته‌رمی مردوه‌كانن، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك بتڵی ئۆكسجین ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه گڕیگرتوه.
لەلایەكی دیكەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زیقاڕ، باری نائاسایی لە سەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگاكە راگەیاند و داوایكرد، سەرجەم تیمەكانیان لەئەركدا بن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی روداوەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن.
شه‌وی 24ی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ، بۆری گه‌یاندنی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له نزیك به‌رزه پردی دیاله له باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقیش له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا 82 كه‌س به‌هۆی روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب” له به‌غدا مردون و 110 كه‌سیش برینداربون.