نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئایدن مەعرووف: حكوومەتی هەرێم مافی پێكهاتەكانی پاراستووە

ئایدن مەعرووف: حكوومەتی هەرێم مافی پێكهاتەكانی پاراستووە

پێکهاتەکانی کوردستان لە ژیانێکی ئارامدا دەژین

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ڕای دەگەیەنێت، یاسای پێكهاتەكان باشترین یاسایە بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان، ئێستە حكوومەت بووەتە چەترێك بۆ پێكهاتەكانی تری عێراقیش كە ئاوارە دەبن.

ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە پێكهاتەكان هەرێمی كوردستان لە ژیانێكی ئارامدا دەژین و مافەكانیان پارێزراوە.

زیاتر گوتی، ئەو یاسایەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، زۆرترین مافی بۆ پێكهاتەكان دابین كردووە و باشترین یاسایە، لە هەرێمی كوردستان لە رووی یاسایی و سیاسییەوە ماف بۆ پێكهاتەكان و پێكەوەژیان دیاری كراوە، لە عێراقدا هێشتا مەترسیی لەناوبردنی پێكهاتەكان هەیە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایان دەدرێت.

ڕوونی كردەوە، لە هەرێمی كوردستان نەك ماف بۆ دانیشتووانە ڕەسەنەكانی پێكهاتەكان دیاری كراوە، بەڵكو ئەو پێكهاتانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە ئاوارەی كوردستان بوونە، ئەوانیش جێیان كراوەتەوە و مافیان بۆ دەستەبەر كراوە، ئەوەیش مانای وایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی پێكهاتەكانی پاراستووە.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *