
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان گوتی: وه‌زاره‌تی ئێمه یه‌كێكین له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان به‌شداریمان له ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتنی جیاوازیدا كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌رده‌وام بووه.
ئاشكراشیكرد، ئاماژه‌كانی ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌ركه‌وتوون و له داهاتوودا ئه‌و ئه‌نجامانه باشتریش ده‌بن، چونكه خودی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به گشتی، پشتیوانییه‌كی زۆر باشیان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه رێچكه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و قۆناغی باشی له‌وپێناوه‌دا بڕیوه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئێمه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه كۆتاییمان به كیشه‌ی تاقانه‌كانی جینۆساید هێنا و پێداچوونه‌وه‌ش بۆ لیستی زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامه، چونكه پرۆسه‌كه درێژخایه‌نه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لیژنه‌كانیان له ته‌واوی پارێزگاكان له پێداچوونه‌وه بۆ دۆسییه‌كانی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر، جینۆساید و هاووڵاتیدا به‌رده‌وامن و پرسی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاییش كاری باشی له‌سه‌ر كراوه.