
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پارێزگای ھەڵەبجە گرینگی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەدات کە بەم کارە ھەڵەبجە لەڕووی ژێرخانەوە دەبووژێتەوە.
ئه‌مێد شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌شێكی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕاگیرابوون ده‌ست ده‌كرێته‌وه به كاركردن تێیاندا له‌گه‌ڵ خستنه بواری جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی نوێ و ئێمه پێی ده‌ڵێن بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی پڕۆژه‌كان”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “حكوومه‌تی هه‌رێم له‌مساڵدا 30 ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له هه‌ڵه‌بجه دابین كردووه، یانزده ملیار و سێ سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن دیناری بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌یه کە كاركردن تێیاندا ڕاگیراوه و، ژماره‌یان 12 پڕۆژه‌یه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و زانكۆ”.
گوتیشی: “پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان 19 پڕۆژه‌ن و بوودجه‌كه‌ی یازده ملیار و شه‌ست و شه‌ش ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، هه‌شت ملیار دیناری پڕۆژه‌ی پردی تووه‌قوتی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كاركردن لە چه‌ندین پڕۆژه له‌م هه‌فته‌دا ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕۆژانی ئاینده بانگه‌واز بۆ پڕۆژه‌كانی تر ده‌كه‌ین”.
زانیاریی ئه‌وه‌یشی دا: “حه‌وت ملیار و پێنچ سه‌د ملیۆن دینار له بوودجه‌ی 30 ملیار دیناره‌كه ماوه، نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه كه ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكرێت، له وه‌ڵامدا وه‌زاره‌ت پێمانی گووتووه، نووسراویان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه و چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین”.
له ساڵی ڕابردوو چه‌ندین پڕۆژه بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ كراون، وه‌ك بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ و بینای به‌رگریی شارستانیی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر.
مانگی 8ی ئه‌مساڵ كاركردن لە پڕۆژه‌ی ڕێگا و پردی تووه‌قوت ده‌ست پێ ده‌كات و، یه‌كه‌م هه‌نگاوی بووژانه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت، هه‌روه‌ها تاكوو مانگی 8 كاركردن له 18 پڕۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ست پێ ده‌كات”.