نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق : ئه‌وانه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا بۆردومان ده‌كه‌ن دووڕووی یه‌ك دراون

شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق : ئه‌وانه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا بۆردومان ده‌كه‌ن دووڕووی یه‌ك دراون

نووسه‌رو شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كان له‌ به‌غدا بۆردومان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌ ئامانج ،دوو رووی یه‌ك دراون كه‌ میلیشیای وه‌لائین.

باسل كازمی، نووسه‌رو شڕۆڤه‌كاری سیاسی عێراق له‌لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی گوتی: هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌ پشت به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و  بۆردومانكردنی ناوچه‌ی سه‌وز،یان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرن،یه‌ك لایه‌نه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنج و تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر خۆی لابدات،چونكه‌ ئه‌وان به‌رپرسن له‌وه‌ی كه‌ عێراق به‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و شڕۆڤه‌كاره‌ سیاسییه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ پێشتر مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دابوو له‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ عێراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات.

باسل كازمی روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گه‌وره‌و بچووكی عێراق ده‌زانن كه‌ كێ ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *