
ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌کات، دەرەنجامی پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌که‌وێت، به‌شێک له‌وە مووشه‌کبارانی هه‌ولێره.
لەمبارەیەوە، حاکم حه‌مدی مه‌جید، ڕایگەیاند،له ١٦ی ئۆکتۆبەردا گرووپی خیانه‌ت کوردستانیان فرۆشت و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئێستا ده‌ردەکه‌وێت، له‌لایه‌ک کردنه‌وه‌ی ده‌رگای تلیاک و قاچاغ به رووی کوردستاندا، له‌لایه‌کی دیکەوە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هێنانی حه‌شد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی کوردستان، ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌سه‌ر هه‌ولێر دێت، ده‌ره‌نجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرە”.
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نه‌بوایه، کوردستان بۆ ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا؟ جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گرووپه خیانه‌تکاره بێ هه‌ڵوێستن، ئاساییه به‌لایانه‌وه هه‌ولێر ئاگرباران بکرێت و چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن، چونکه بە به‌شێک له ستراتیژیه‌تی خۆیانی نازانن، ستراتیژیه‌تی ئه‌وان جێبه‌جێکردنی پیلانی داگیرکردنی کوردستانه”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته روو: “که‌رکووکیان به‌و ده‌رده برد، ئێستا به تاکسیی نه‌فه‌رات ده‌گەڕێنه‌وه بۆ شاره‌کە، کە‌چی هه‌ر باسی که‌رکووک ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ولێریش بە ده‌ردی که‌رکووک به‌رن و بیفرۆشنه بێگانه”.
حاکم حه‌مدی مه‌جید، دەشڵێ: “مێژوو ده‌ری دەخات خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر چ خه‌نجه‌رێک بووه له کورد درا، ئه‌وانه‌ی فرۆشتییان باش ده‌زانن چۆنیان فرۆشت، نەشیانتوانی خۆشیانی تێدا بپارێزن، ده‌ره‌نجامیش ئەوەیە کە حه‌شدیان هێنایه سنووری شاره‌کانی کوردستان”.